راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لەسەر هۆكاری دەستگیركردنی د. حسێن رابی- مامۆستای زانكۆی سلێمانی روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە:" د.حسێن ڕابی، مامۆستای زانكۆی سلێمانی، لەئێستادا بەبریاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بەماددەی 2 ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، لەبەشی تاوانی ئەلیكترۆنیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوە."
"د. حسێن رابی، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە." ئاسایشی سلێمانی وادەڵێت.