سودانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر پێكدەهێنێت

عێراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 568

راچڵەكین -

سەرۆكوزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان ئەنجامدا و بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، وەزیری ناوخۆی هەرێمیش ئەندامی لیژنەكە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-11-2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوزیرانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی كرد سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سوودانی، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆكی دەزگا ئەمنییەكانی عیراق ئامادەی بوون، سەرۆكوەزیرانی عیراق برشیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، لیژنەكە بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆی عیراق دەبێت و هەریەك لە وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق، ئەندامی لیژنەكە دەبن، بە هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لیژنەیەكی هونەریی تایبەتمەند لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەركی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە دەگرنە ئەستۆ بۆ دەستنیشانكردنی لایەنی ئەنجامدەر و ئەوانەی هاوكاریان بوون، بۆئەوەی بەپێی یاسا سزا بدرێن.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن