پوتین هەڵوێستی لەبارەی پلانەكەی ترەمپ ئاشكرا دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 718

راچڵەكین -

سەرۆكی رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆتتایی هێنان بە شەڕی ئۆكراینا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: دەكرێ ناوەڕۆكی پلانەكە بكرێتە بنەما بۆ رێككەوتن لە داهاتوودا.

ڤلادیمێر پوتین لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێككەوتن ئاشتی و كۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆكراینا، رایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی رەزامەندین لەسەر خاڵ و بڕگەكانی ناو پلانەكە، كە دەكرێت بكرێتە بنەما بۆ هەر رێككەوتنێك لە داهاتوودا.

سەرۆكی رووسیا وتیشی:" بەر لە سەردانەكەم بۆ ئەمریكا، گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ دانوستانكارانی ئەمریكا كرد، دواتر پلانە 28 خاڵییەكەی ئەمریكای لێكەوتەوە، كە ناوەڕۆكەكەیمان بەدەستمان گەیشت و رەزامەندیشمان لەسەری دەربڕی".

پوتین ئاماژەی بەوەكرد كە هەفتەی داهاتوو شاندێكی ئەمریكا سەردانی مۆسكۆ دەكەن، رووسیاش ئامادەیە بۆ كاركردنی لێبڕاوانە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی كۆتایی لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆكراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن