لەبارەی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان دڵنیایی دەدرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 698

راچڵەكین -

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لەبارەی غازی ماڵان دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت: - بۆ هەفتەیەك غازمان هەیە و غازی ماڵانیش بەهیچ شێوەیەك گران نابێت.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم، روونكردنەوەی لەبارەی زیانەكانی هێرشە درۆنییەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو،  2700 تاوەكو 3000 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە و لە ئێستادا دەتوانین 6 بۆ 8 كاتژێر كارەبا بدەین.

وەزیری كارەبا رەتیشیكردەوە بەهۆی هێرشەكەوە نرخی غازی ماڵان گران ببێت و روونیكردەوە، "بۆ هەفتەیەك غازمان هەیە و غازی ماڵان بەهیچ شێوەیەك گران نابێت".

سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی  بەرهەمهێنانی كارەبا، وەزیری كارەبا وتی:" ئەگەر تەنیا زیان بەر كۆگاكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كەوتبێت، ئەوا لەماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا، كارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن