راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان لەسەر رووداوی تەقەكردن لە ماڵی هاووڵاتییەك، سێ تۆمەتبار دەستگیر دەكات و دان بە تاوانەكەیاندا دەنێن.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی رۆژی 10ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەك لە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن دوو كەسی دەمامكدراوەوە بە سواری ماتۆڕسكیل تەقە لەماڵ و ئۆتۆمبێلەكەی كراوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵێنەوەی كەلار، دەستكرا بەكاری لێكۆڵینەوە و توانرا تۆمەتباران بناسرێنەوە و سێ تۆمەتبار لەسەر كەیسەكە دەستگیربكرێت.
پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، تۆمەتباران لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.