پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 28ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ شەممە  29ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن