شاندە باڵاكەی عیراق و هەرێم دەچنە كۆرمۆر

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 90

راچڵەكین-

 هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بەیاوەری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق گەیشتنە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەكەی سەر ئەو كیڵگە غازییە.

 ئەمڕۆ هەیینی 28ی تشرینی دووەمی 2025 هەریەك لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق بەیاوەری حەمید شەتری، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گەیشتنە كۆرمۆر و بەدواداچوون بۆ هێرشەكەی شەوی 26ی تشرینی دووەم دەكەن كە عەمبارێكی غازی كیڵگەكە كرایە ئامانج.

بڕیاریشە لیژنە هاوبەشەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكە كۆببنەوەو گفتوگۆ بكەن لەبارەی هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەناوچەكەو هەوڵی ڕێگریكردن لەدووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.

رۆژی پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەم، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای دا لە ڕوداوی بۆردومانكردنەكەی كێڵگەی كۆرمۆر.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن