راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 22 تا 28ی 11ی 2025 ، بڕی (21) ملیارو (764)ملیۆن و (376)هەزار و (115)دینار بووە، لە (94%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (6%)ی چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 81.825% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 9 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 15 تا 21-11ی ئەیلولی 2025 بریتیی بوو لە (11) ملیارو (969) ملیۆن و (967) هەزارو (604) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.