راچڵەكین-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێك لەنێویاندا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
كۆبوونەوەكە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2025 لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی دەكات و هۆشیار زێباری سەرۆكایەتی شاندی پارتی دەكات.