پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل كەمێك نمە باران لەم ناوچانە. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە  (1 – 2) پلە.

سبەینێ سێشەممە 2ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 17  پلەی سیلیزی
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 20 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن