راچڵەكین-
چاوەڕێ دەكرێت چوارچێوەی هەماهەنگی چیعە كۆبێتەوە بۆ پەسەندكردن و یەكلاكردنەوەی لیستی بچووكراوەی كاندیدانی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق و ئەو مەرجانەی كە پێویستە لەو كاندیدەدا هەبن.
" چوارچێوەی هەمانگی بەفەرمی لە قۆناغی دانووستانەوە هەنگاوی ناوە بەرەو قۆناغی پێكهێنانی حكومەت و دەستنیشانكردنی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو." سەڵاح بوشی- ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وا دەڵێت.
عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەسەر هەمان بابەت پێشبینیكردووە كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئەنجامێكی ئەرێنی كۆتایی بێت سنوورێك بۆ قۆناغی دانووستان و یەكلاكردنەوە دابنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارینەی پێش كۆبوونەوەكە بڵاوكراونەتەوە، تائێستا 9-15 كەس بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كاندید كراون لەنێویشیاندا نوری مالیكی و محەممەد شیاع سودانی، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت ئەو ناوانە بۆ لیستێكی چوار كەسی بچووك بكرێتەوە، بۆچوونێكیش هەیە كە داوا دەكات سەرۆكوەزیانی داهاتوو كەسێكی سەربازی بێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی لەناوچەكەدا دەگوزەرێت، ئەو بۆچوونەش لەلایەن بەشێكی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە رەتكراوەتەوە.