ڕاچڵەکین سپۆرت -
لامین یامال، ئەستێرەی بەرشەلۆنە و یەکێک لە بەهرەمەندە ناوازەکانی جیهانی تۆپی پێ، دووپاتیکردەوە کە هیچ تەماحێکی نییە بۆ ئەوەی ببێتە "مێسی نوێ"، جەختی لەسەر خواستی خۆی دەکاتەوە بۆ دروستکردنی ڕێگای خۆی، دوور لەو بەراوردکارییە چڕانەی کە لە دوای دەرکەوتنیەوە بەدوایدا هاتووە، ئەم لێدوانەی ناوبراو لە میانی چاوپێکەوتنێکی درێژخایەندا بوو لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس کە تیشکی خستە سەر ژیانی وەرزشی و کەسی لە تەمەنی 18 ساڵیدا.
لامین کە سەرەڕای گەنجی بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی جیهان، باسی لەو سەرنجە جیهانییە بێئەندازە کرد کە وەریدەگرێت، هەموو ئەو شتانەی ئێستا ئەزموونی دەکات بە دەرئەنجامێکی سروشتی دەزانێت کە یەکێکە لە باشترین بەهرەمەندە سەرهەڵداوەکانی تۆپی پێ. دووپاتیکردەوە کە خەونەکەی وەک خۆی ماوەتەوە: "بۆ چێژوەرگرتن لە تۆپی پێ؛ هەموو شتێکی تر لە ئەنجامدا دێت."
سەبارەت بەوەی کە زۆر لەگەڵ لیۆنێل مێسی بەروارد دەکرێت، لامین بەڕوونی و ڕاستەوخۆ وتی: ڕێزی لێدەگرم بۆ ئەوەی کێ بووە و کێیە بۆ تۆپی پێ، بۆ من ئەو باشترینە لە مێژوودا، بەڵام من نامەوێت وەک ئەو بم، هەروەها خۆیشی دەزانێت، دەمەوێت ڕیگای تایبەتی خۆم بگرم، بەهیچ شێوەیەک نامەوێت وەک مێسی بم.
ئەستێرە گەنجەکە باسی لە شێوازی یاریکردنی کرد و ئەو مۆدێلە یارییەی کە دەیکات و ڕوونیکردەوە: "کاتێک منداڵ بووم زۆر مراوەغە" یاریزان بڕینم" نەدەکرد؛ زۆر ڕامدەکرد و دیدێکی باشم هەبوو، سەرنجم لەسەر مێسی بوو، چونکە بە چەندین جۆر گۆڵی دروست دەکرد، پاسی گۆڵ تۆمارکردن، ئەوەش بوو کە سەرنجی ڕاکێشام، هەروەها ئەو پاسانەی دەرەوەی پێم لە مۆدریچەوە بینی، ئەو شتانە زیاتر بوون بۆ من وەک لە یاریزان بڕین”.