وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم كەسانە راگەیەندرا

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 817

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی بێت، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 3-4ی  كانوونی یەكەمی 2025 مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. 

هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025 ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن