راچڵەكین -
لەناحیەی شۆڕش-ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، نەوت بەسەر ئەو هاووڵاتییانە دابەشدەكرێت كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تائێستا وەریان نەگرتووە.
یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ، لە ئاگادارییەكدا داوای لەو هاووڵاتییانەی سنووری قەزاكە كردووە كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تائێستا نەوتی وەجبەی یەكیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-12-2025، نەوتی كەركوك لە ناحیەی شۆڕش، بەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیك مزگەوتی محەمەدی دابەشدەكرێت.
لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە كۆدی زیرەكی نەوت و كارتی بانكی سەرۆكی خێزانە، كە بڕی زیاتر لە ١٥ هەزار دیناری تێدابێت.