راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-12-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە 4-12-2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی