سودانی: عیراق یەكەمجار

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق جەختلەوەدەكات، لەسەرەتای دەستبەكاربوونی لەپۆستەكەی كاری بۆ بنیاتنانی دۆستایەتی و هاوڕێیەتیەیك كردووە كە خزمەت بەعیراق بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2025 محەممەد شیاع سودانی لە تێچەنێكی كورتدا نوسیوویەتی:" هەر لەسەرەتاوە هەستم بەوەكرد كە پەیوەندی دۆستایەتی نەك دوژمنایەتی گرەنتی سەقامگیری وڵاتەكەمان و گەپەكردن و بەرەوپێشچوونی دەكات."

سودانی، تێچەنەكەی بە دەستەواژەی " عیراق یەكەمجار" كۆتایی پێهێناوە.

ئەو قسانەی سودانی دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە: سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوڕێمەو یەكێك بووە لەو كەسانەی كاندیدی كردم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن