بانكی دەربەندیخان لەبارەی مردنی باوكی ڕێواس فایەق روونكردنەوە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 33


راچڵەكین-

بانكی دەربەندیخان لەبارەی دەنگۆی ئەوەی فایەق حسێن محەممەد، كە دەكاتە باوكی ڕێواس فایەق، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لەكاتی نۆرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی كۆچی دوایی كردووە، روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی كانوونی یەكەمی 2025 بانكی دەربەندیخان، سەرەباری راگەیاندنی پرسەی خۆیان، لەهەمان كاتدا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕەتیكردووەتەوە كە هاوڵاتی (فایەق حسێن) كە دەكاتە باوكی (ڕێواس فایەق) لەنۆرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی كۆچی دوایی كردبێت.

بانكی دەربەندیخان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی دەڵێت، پاش ئەوەی چەند لاپەڕەیەكی سۆشیال میدیا و چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن بەبێ زانیاری بڵاویان كردەوە (فایەق حسێن) لەبەردەم بانك و لەسەرەی وەرگرتنی وەرگرتنی مووچەدا مردووە،  رایدەگەیەنین هاوڵاتی ناوبراو ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٥/١١/٣٠ كاتژمێر ١٢:٣٠ لە بانك بووە و مووچەی وەرگرتووە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەمڕۆ 3ی كانوونی یەكەمی 2025 بانك هیچ جۆرە قەرەباڵغیەكی نەبووە ، هەر مووچەخۆرێك هاتبێت بۆ وەرگرتنی مووچە ڕاستەوخۆ هاتۆتە ناوبانك بۆ وەرگرتنی مووچە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن