هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەكارهێنانی شەقامی 100 مەتری شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا شەقامی 100 مەتری بە هەردوو ئاراستە لە كەركوكەوە بۆ قەرەداغ و تانجەرۆ بە پێچەوانەشەوە  بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانوونی یەكەمی 2025 موقەدەمی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵا- وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئاراستەی تانجەرۆ وە دێن لە كۆتایی شەقامی ١٠٠ مەتری بە هۆی كاركردن لە پردی تاسڵوجە، پێویستە بچنە سەر شەقامی كەركوك- سلێمانی دواتر ئاراستەی خۆیان وەربگرن بۆ دەرچون لە شاری سلێمانی.

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەتوانن لە ئێستادا شەقامی ١٠٠ مەتری بە كاربهێنن لەو ئاراستانەی كە دیاری كراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لۆد و قەرباڵغی لە سەر شەقامی ڕاپەرین سلێمانی و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود. موقەدەم بەهمەن عەبدوڵا وا دەڵێت.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی داوا داوا لە شۆفێران دەكات بە وریاییەوە شەقامەكە بەكار بهێنن لە بەر ئەوەی هێشتا كاركردن لە شەقامەكەدا بەردەوامە و تیمەكان سەرقاڵی كاركردنن بە شەو ڕۆژ .

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن