ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێزی گەڕی 15ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو.
یانەی ڕیال مەدرید سێ یارییە لەسەر یەک لە خولی پلە یەکی ئیسپانی نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە هەرسێ یارییەکە بەرامبەر بە یانەکانی ڕایۆ ڤاییکانۆ و ئێلچی و جیرۆنا یەکسانبووە.
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە چوار خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدەوەیە و شاهانەکان فشارێکی زۆریان لەسەر بۆ ئەم یارییە چونکە ئەگەر نەیبەنەوە جیاوازییەکە بە چوار خاڵەکە دەمێنێتەوە.
هەریەک لە مێندی و دانی کارڤاخال و داڤید ئەلابا و دین هاوسن بەهۆی پێکانەوە ناتوانن لەم یارییەدا بەشداری بکەن.
بەپێی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر بلباو بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
هێڵی بەرگری: ئارنۆڵد ، میلیتاو ، ڕۆدیگێر ، کارێراس
هێڵی ناوەند: چوامینی ، گولەر ، بێلینگهام ، ڤاڵڤێردی
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، مباپێ