راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك لەبەرژەوەدی ئەو خوێندكارانە دەدات، كەلەدەرەوەی هەرێم سەرقاڵی خوێندن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی نزیكبونەوەی پشوەكانی سەری ساڵی نوێ، بڕیاردرا بەڕێگەپێدان بەخوێندكارانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕێكەوتی (2025/12/19) تاكو (2026/1/5) بۆ ماوەی 17 رۆژ.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو ماوەیەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.