سێ كەس لەچەمچەماڵ بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 637

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری لە سنووری چەمچەماڵ بەتۆمەتی دزیكردن راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندرێكی پۆلیسی سلێمانی بێت، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵایان تۆمار كرد كە ژمارەیەك سەر ئاژەڵیان لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەكە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەچالاكییەكی دیكەداو پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتییەك كەبڕی (14000) هەزار دۆلاری  لێ دزرابوو، بەبڕیاری دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە  تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

"تۆمەتباران (م، ج، ا لەدایكبووی 2000 / م، ع، ع لەدایكبووی 2000/ ه، ب، ح لەدایكبووی 2004) دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٦ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە هەردوو دۆسییەكە بەردەوامە." لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن