نەتانیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە حەماس دەكات

جیهان

55 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

بنیامین نەنانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كاردانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆی چەكدارانی حەماس بۆسەر هێزێكی ئیسرائیل لە شاری رەفەح، كە بەهۆیەوە پێنج سەرباز بریندار بوون، هەڕەشە لە حەماس دەكات و رایدەگەیەنێت: وەڵامی توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەدەینەوە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-12-2025، ژمارەیەك چەكداری حەماس لە تونێلێكی شاری رەفەح-ی باشووری كەرتی غەززە هاتنەدەرەوەو تەقەیان لە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل كرد، لەئەنجامی پێكدادانێكی سەختی نێوانیان، پێنج سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون، كە برینی یەكێكیان سەختە.

لەكاردانەوەی ئەو رووداوە، بنیامین نەنانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا بزوتنەوەی حەماس-ی بە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەست تۆمەتباركرد و رایگەیاند: ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە رێز لە رێككەوتنی ئاگربەست ناگرێت و بەردەوامە لەسرە كردەوە تیرۆریستییەكانی.

نەتانیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كرد و وتی:" سیاسەتمان روون و ئاشكرایە، رێگە بە ئازاردانی سەربازەكانمان نادەین و وەڵامێكی توندی ئەو كردەوە تیرۆریستییەش دەدەینەوە".

لەدوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە  كە لە رۆژی 10-10-2025 واژۆكرا، تائێستا چەندین جار سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر ناوچە جیاجیاكانی كەرتی غەززە و چەندین پێگەشی بۆردومانكردووە، بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن