هەنگاوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاندیدی سەرۆكوەزیران بەكوێ گەیشتوون؟

عێراق

47 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 37


راچڵەكین-

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی خۆیی و كاركردن بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق كە جێی ڕەزامەندی تەواوی پێكهاتەكانی چوارچێوەكە بێت.

ئەحمەد مەعموری، وتەبێژی هاوپەیمانی ئەساس بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی راگەیاندووە:" چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دۆسێی نۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیرانی كردووە، لەگەڵ سەرنج خستنە سەر بەرنامەكانیان لەبوارەكانی ئاسایش، ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان."

" دەستنیشانكردنی سەرۆكوەزیران پشت دەبەستێت بە هەبوونی كاندیدێكی تەوافوقی كە نوێنەرایەتی تەواوی چوارچێوەی هەماهەنگی بكات، دوور لە هاوكێشەی سەنگی هەڵبژاردن، بەڵام ئەو سەنگە لەدابەشكردنی پۆستە وزارییەكاندا پشتی پێدەبەسترێت بۆ گەرەنتیكردنی نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە." مەعموری وا دەڵێت.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانی ئەساس باس لەوەش دەكات، حكومەتی داهاتووی عیراقی تەوافوقی، گشتگیر دەبێت بۆ هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق، لەگەڵ جەختكردن بە پابەندبوونی ماوە دەستوورییەكان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن