پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین-

ئەو پێشمەرگە گەنجەی لەكاتی گرژییەكانی گوندی لاجان لەسنووری پارێزگای هەولێر برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئارمان سەنار دری، ناسراو بە (ئارمان هەركی)، كە پێشمەرگەیەكی گەنج بوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی كانونی یەكەمی 2025 لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.

بەهۆی گرژییەكانی ئەم هەفتەیەی گوندی لاجان لە سنووری هەولێر، كەسێك كوژراو چەند كەسێكی تر برینداربوون، (ئارمان)یش یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی برینداربوو، هەرچەند دوای برینداربوونی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراو چەند رۆژێك لەژێر چاودێری ووردی پزیشكیدا مایەوە، بەڵام دواجار گیانی لەدەستدا.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن