عیراق حیزبوڵای لوبنانی و حوسییەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 102

راچڵەكین-

حكومەتی عیراق هەریەك لە حیزبوڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵا( حوسییەكان)ی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە.

رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی لە ژمارەی 4848ی خۆیدا لەڕێكەوتی 17-11-2025 بڕیارێكی (لیژنەی سڕكردنی سامانی تیرۆرستانی) بە ژمارە 61 لە 28-10-2025 بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا ئاماژە كراوە بە " بلۆككردنی سامانی تیرۆرستان"ی 24 قەوارە كەوەك ڕێكخراوی تیرۆرستی ناويان هێنراوە.

لەنێو ئەو ڕێكخراوانەشدا هەریەك لەحیزبوڵای لوبنان و حوسییەكانی یەمەن دێن كەبەتاوانی " بەشداریكردن لە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی" خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن