راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی تەواوكردنی مامەڵەی حاجیان بۆ جاری دووەم درێژكرایەوە.
حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەو كەسانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە بۆ وەرزی حەجی (٢٠٢٦)، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 8ی كانوونی یەكەمی 2025 درێژكرایەوە.
ئەو هەنگاوەی حەج و عومرەی كوردستان بۆ هاوكاریكردن و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەیە كە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج، هەروەها بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو كەسانەی كە ناویان لەپڕۆسەكە دەرچووە یاخود ڕێنمایی (تنازول) كردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو ڕێكەوتە یەدەگەكان شوێنی ئەوانە دەگرنەوەكە نەھاتوون. حەج و عومرەی كوردستان وا دەڵێت.