نووسینگەی سەرۆكی حكومەت لەسەر رووداوەكەی كۆیە دێتەدەنگ

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 994

راچڵەكین -

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر پەلاماردانی چەند گۆڕێكی كریستیانەكان لە قەزای كۆیە و شێواندنیان دێتەدەنگ و داواش دەكات لێكۆڵینەوەی پێویست بكرێت بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-12-2025 بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەو كارە نابەجێ و تێكدەرانە دەكەین كە لە قەزای كۆیە دژی چەند گۆڕێكی خوشك و برا كریستییانەكان كراوە".

لە راگەیەندراوەكەدا وێڕای شەرمەزاركردنی ئەم كردەوەیە، داواش لە دامودەزگەكانی حكومەت كراوە كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی پێویست بكەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان. هەروەها گۆڕستانەكەش، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نۆژەن دەكرێتەوە.

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی لەوەكردووەتەوە كە كریستییانەكان پێكهاتەیەكی ڕەسەنی كوردستانن و هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەكی گەشی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێكهاتەكان بووە و ڕێگەش بە هیچ كەسێك نادەن ئەو دۆخە تێك بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن