راچڵەكین -
هێزی دەریایی ئێران مانۆڕێكی گەورەی سەربازی لە كەنداوی فارس ئەنجام دەدات و تێیدا وێترین سیستمی بەرگریی ئاسمانی تاقیدەكاتەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-12-2025، هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران، مانۆڕێك گەورەی سەربازیی لە كەناراوەكانی كەنداوی فارس دەستپێكرد، كە چەندین یەكەی دەریایی سوپای ئەو وڵاتە بەشدارییان تێداكرد.
لە مانۆڕەكەدا، هێزی دەریایی ئێران نوێترین سیستمەكانی بەرگیی ئاسمانیی تاقیكردەوە، كە لەڕێگەی زیرەكی دەستكردەوە توانای دەستنیشانكردنی ئامانجی ئاسمانی و دەریایی هەیە و دەتیوانێت لەماوەیەكی زۆر كورتدا بەئامانجیان بگرێت.
بەوتەی بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە دەریاییە، كە چەند رۆژێك دەخایەنێت، بۆ دەرخستنی توانا سەربازییەكانی هێزی دەریایی ئەو وڵاتەیە لە كۆنترۆڵكردنی كایەی دەریایی لەئەگەری دروستبوونی هەر پێكدادانێكی سەربازی.