ڕاچڵەکین سپۆرت -
تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید بەرگری لە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە کرد، ئەوەش دوای ئەو ئازارانەی لەلایەن هاندەرانی بلاوگرانا پێی گەیشت، دوای کارتە سورەکەی کە لە یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی وەریگرت.
کۆرتوا باسی لە مامەڵەی یاریزانەکان کرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی یاریزانان لە یاریگادا، دۆسیەی ئاراوخۆی وەک نموونە هێنایەوە، چونکە بەرگریکارەکە کارتی سوری وەرگرت و دواتر بەرشلۆنە بە ئەنجامی 3-0 دۆڕا.
ئاراوجۆ نەیتوانی هێرشەکانی هاندەرانی بەرشەلۆنە بە باشی وەربگرێت، بەجۆرێک داوای مۆڵەتی کورتی لە یانەکەی کرد بۆ ئەوەی فشارەکان لەسەر خۆی کەمبکاتەوە و لە ڕووی دەروونییەوە خۆی بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە بکات. کۆرتوا لەبارەی ئەم بابەتە لێدوانێکی دا و وتی: دۆخێکی سەختە، چونکە ئێمە مرۆڤین نەک ئامێر، ئاراوخۆ دوای یارییەکەی چێڵسی لە سۆشیال میدیادا تووشی سووکایەتییەکی زۆر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک لەوێوە دەستیپێکرد، دواتر ئێمە بە هۆی خراپی ئاستی یاریزانەکە بە هۆی باری دەروونییەوە ناڵە دەگرین، بێگومان من چێژ لە ڕکابەریی لە یارییەکاندا وەردەگرم، بەڵام نابێت هیچ جۆرە سووکایەتییەک هەبێت.
گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید هەروەها باسی لە ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێی کرد و وتی: بەرامبەر بیلباو، ڤینیسیۆس ئارام بوو، پێموایە ڕێزگرتن زۆر پێویستە، چونکە ئێمە مرۆڤین، ناتوانین پاساو بۆ هەندێک ڕەفتار بە بیانووی ڕکابەری بهێنینەوە، ئەمەش سوودبەخشە و کەشێکی ئەرێنی دروست دەکات، بەڵام هەموو شتێک سنووری خۆی هەیە.