تۆمەتبارانی دزینی دوو بارهەڵگر دەستگیر دەكرێن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو گەنج رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە دزینی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەكە وەرگیرا و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلەوە، دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكاندا بگیرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران  (ا، ح، ح لەدایكبووی 2003/ ز، ع، ص لەدایكبووی 2004 )، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن