ئەبو شەباب.. هاوپەیمانەكەی ئیسرائیل چۆن كوژرا؟

جیهان

60 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 340


راچڵەكین-

دوای كوژرانی یاسر ئەبو شەباب، چیرۆكی زۆر لەسەر چۆنییەتی كوشتنەكەی بڵاوكرایەوە، دواهەمینیان گروپی چەكداری " هێزە میللییەكان" ە كەلەلایەن ئەبو شەبابەوە سەرۆكایەتی دەكرا، كە گێڕانەوەیەكی نوێی بۆ كوشتنی سەركردەكەیان هەیە.

گروپەكە دەڵێت، یاسر ئەبوشەباب لەكاتی ناوبژی و هەوڵدان بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێیەكی چەكداری لەنێوان ئەندامانی خێزانی ئەبو نەسیمە، فیشەكی بەركەوتووەو كوژراوە.

كوشتنی یاسر ئەبوشەباب لەسەر دەستی چەكدارانی حەماس دوورە لەڕاستییەوە. وەك گروپی " هێزە میللییەكان" بڵاویكردووەتەوە.

پێشتریش، رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست لەچەند سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی بڵاویكردبوەوە، ئەبوشەباب لەئاكامی ناكۆیەیكی نێوخۆیی خێزانەكەی كوژراوە، نەك لەلایەن حەماس-ەوە.

رۆژی پێنجشەممە یاسر ئەبوشەباب لەڕەفەح دوای برینداربوونی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، سەرەتا وا بڵاوكرایەوە كەلەلایەن یەكێك لە پاسەوانەكانی تەقەی لێكراوەو كوژراوە.

گروپی " هێزە میللییەكان" لە نزیكەی 100-300 چەكدار پێكهاتووەو لەنزیك مۆڵگەكانی سوپای ئیسرائیل چالاكییەكانیان ئەنجام دەدەن، پێشتریش ئەبو شەباب رایگەیاندبوو، گروپەكەیان ئەو كاتە دروستكردووە كە هاوكارییە مرۆییەكان دەگەیشتنە كەرتی غەززە لەلایەن چەكدارانی حەماس-ەوە دەدزران و هەندێ:ی لەبازاڕەكاندا بەگران دەفرۆشرانەوەو هەندێكی تریان بەسەر سەركردەو ئەندامانی حەماسدا دابەشدەكران.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن