راچڵەكین-
ئیدارەی ئەمریكا بەنیازە ژمارەیەك وڵاتی دیكە بۆ ئەو لیستە زیاد بكات كە ڕێگری لە هاوڵاتیانیان دەكرێت بچنە ناو خاكی ئەمریكا.
كریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئاشكرای كرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ئامادەكاریی بۆ ئەوە دەكات، 30 وڵاتی دیكە بۆ ئەو لیستە زیاد بكات كە هاووڵاتییەكانیان ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە ناو خاكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
پێشتر ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاندبوو هاوڵاتیانی 19 وڵاتە ناتوانن بەهەر پاساوێك بێت بچنە خاكی ئەو وڵاتە كە بەووتەی نۆیم، ئەو لیستە فروان دەكرێت بۆ زیاتر لە 30 دەوڵەت.
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ڕوونیكردەوە، ئەگەر وڵاتێك نەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و ناسنامەی هاوڵاتییانی خۆی پشتڕاست بكاتەوە و زانیاریی پێویست بە ئەمەریكا بدات، ئەوا لۆژیكی نییە ڕێگە بە هاتنی خەڵكەكەی بدرێت بۆ ناو ئەمەریكا.