راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 29 ی 11 تا 5ی 12ی 2025 ، بڕی (11) ملیارو (803)ملیۆن و (514)هەزار و (401)دینار بووە، لە (78%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (22%)ی چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 55.708% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 14 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 22 تا 28-11ی ئەیلولی 2025 بریتیی بوو لە (26) ملیارو (649) ملیۆن و (231) هەزارو (661) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.