راچڵەكین-
دوو پاسەوانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەشاری هەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن شۆفێرێكی " سەرخۆش" كران بەژێرەوە، گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 5ی كانوونی یەكەمی 2025 لە پڕۆژەی بولیڤارد لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر روویداوە. كاتێك شۆفێرێك كە كەسێكی تریشی لەگەڵدا بووەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب-یان پێبووە، بە خێرایی خۆیكردووە بە ناو پرۆژەكەداو بەهۆیەوە ئەو دوو پاسەوانەی شێلاوەو بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
مێهران میرخان شێروانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بولیڤارد، رایگەیاندووە:": "دوو سیكیوریتمان لەكاتێكدا بۆ لێپرسین لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو پڕۆژەكە ئۆتۆمبێلێكیان راگرتبوو، ئۆتۆمبێلێكی دیكە لێیداون و بەداخەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستدا". وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.
ئەوەی بۆ بەرپرسانی پڕۆژەكە روون بووەتەوە كارێكی تیرۆریستی نەبووە و رووداوێك بووە: "پۆلیسی هەولێر لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە".
بەڕێوەبەری پڕۆژەی بولیڤارد ئاماژەی بەوەشكرد: "هەردوو كارمەندەكە كە گیانیان لەدەستداوە كوردن و لە باشترین و دێرینترین پاسەوانەكانی كۆمپانیاكەمان بوون". دوای ڕووداوەكەش هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسەو دەستگیركراون.