رووسیا دوو شاری دیكەی ئۆكراینا كۆنتڕۆڵ دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین -

سوپای رووسیا كۆنترۆڵكردنی دوو شاری دیكەی ئۆكراینا رادەگەیەنێت و لەماوەی هەفتەیەكیشدا زیاتر لە 9 هەزار سەربازی ئۆكراینی كوژراون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا پێشڕەویی بەرچاویان تۆماركردووە و توانیویانە دوو شاری دیكە لە كۆماری دۆنێتسك و هەرێمی خاركۆڤ كۆنترۆڵ بكەن.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 9 هەزار و 83 سەربازی ئۆكراینی و چەكدارە بەگرێگیراوە بیانییەكان، لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژراون، زیانێكی زۆریش بەر ژێرخانی سەربازیی ئۆكراینا كەوتووە و دەیان تانك و زرێپۆش و سەكۆی مووشەكییان لەناوبراوە.

پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا لە بەرەكانی جەنگ و كۆنترۆڵكردنی رووبەری زیاتری خاكی ئۆكراینا، هاوكاتە لەگەڵ گوشارەكانی ئەمریكا بۆسەر حكومەتی كیێڤ بۆ پەسەنكردنی پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ بەئامانجی كۆتایی هێنان بە جەنگەكە و واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ رووسیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن