لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكات.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 7-12-2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا.

رادەستكردنی لیستی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتێكدایە تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن