راچڵەكین -
وەزیری دەرەوەی عیراق لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوەو یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاـ بوو لەبوارەكانی بازرگانی و وزە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7-12-2025، د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دۆحە 2025، كە لە پایتەختی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و توركیا كرا لەبوارەكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و وزە و ئەمنی، هاوكات تاووتوێكردنی پەرەسەندنەكانی هەرێمایەتی نێودەوڵەتیش تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پەرۆشیی بەردەوامبوون لە هەماهەنگیی و پرس و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بەو بابەتانەی كە جێی گرنگیپێدانی هاوبەشە.