فەرەنسا هەڕەشە لە چین دەكات

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین -

سەرۆكی فەەنسا هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر كاڵاكانی چین دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە بەزووترین كات رێوشوێنە نەگرێتەبەر بۆ رێگری لە كورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لەدوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ چین، بە رۆژنامەیەكی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لە سەردانەكەی بۆ پەكین، بە بەرپرسانی چین-م ووت ئەگەر رێوشوێنی بەپەلە نەگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی ئاستی كورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، ئەوا ناچار دەبین هاوشێوەی ئەمریكا، پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەكانیاندا بسەپێنین.

ماكرۆن ئاماژەی بەوەكرد كە چین هێرشدەكاتە سەر كرۆكی مۆدێلی پیشەسازی و داهێنەرانەی ئەوروپا، كە لەڕووی مێژووییەوە پشت بە ئامێرەكانی كارپێكردن و ئۆتۆمبێل دەبەستێت، وتیشی:" ئێمە ئێستا لەنێوان دوو لایەن گیرمان خواردووە، ئەمەش بەلای پیشەسازیی ئەوروپاوە بابەتی ژیان و مردنە".

سەۆكی فەرەنسا باسی لەوەكرد كە سیاسەتی پارێزگاری كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە لەدژی چین گیراوەتەبەر، كێشەكانی ئەوروپای قووڵتركردووە، بەو پێیەی پەكین ئاڕاستەی كاڵا بازرگانییەكانی رووی لە بازاڕەكانی ئەوروپا كردووە، ئەم كارەش زیانێكی زۆری بۆ كەرتی پیشەسازیی یەكێتی ئەوروپا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن