راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە قەزای كەلار رادەگەیەنێت، كە بڕێك زۆر ماددەی هۆشبیەریان پێ گیراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی قەزای خورماتوو، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری كەلار دەستگیركرد.
ئاماژە بەوەكراوە، رۆژی 1ی ئە مانگە لەشاری كەلار، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن و دەستبەسەر بڕی چوار كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەك كیلۆ و 300 كریستاڵ و سێ هەزار دەنك حەبی هۆشبەر دا بگیرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووە لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ۲٦ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.