توركیا لەبارەی دیداری نێوان ئەردۆغان و مەزڵوم عەبدی ڕوونكردنەوە دەدات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 377

راچڵەكین-

فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەبارەی دیداری نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەو ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی- فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) ڕوونكردنەوە دەدات.

بورهانەدین دوران، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی بڵاویكردەوە، دەڵێت:"هەندێك بانگەشەی كۆبوونەوە كەبە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دەبەسترێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ هەوڵ یان پلانێك لەسەر ئەو بابەتە لە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماردا نییە. ئەم جۆرە بانگەشە بێ بنەمایانە، جا بە ئەنقەست بڵاوكرابنەوە یان نا، ڕای گشتیی چەواشە دەكەن و ئامانجیانە كاریگەریی جیاواز لەسەر ئەو سیاسەتە ئەمنییانە دروست بكەن كە توركیا پەیڕەویان دەكات".

"زانیارییەكان سەبارەت بە دیدار و كۆبوونەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان- سەرۆككۆماری توركیا تەنیا لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆمار یان نوێنەرانی دامەزراوە فەرمییەكانی دیكەوە بڵاودەكرێنەوە." بورهانەدین دوران وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن