وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 472

راچڵەكین-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی سەری ساڵ و كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم ڕوونكردنەوە دەدات.

ئالان حەمەسەعید، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی كانوونی یەكەمی 2025 رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو زووتر تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە 15ی كانوونی یەكەم ئەنجامدەدرێن، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خوێندكارانە. ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ساڵی ڕابردوو لە 4ی كانوونی دووەم ئەنجامدرابوو.

" لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2025 لە هەموو قوتابخانەكان دەبێتە پشووی فەرمی تاوەكو 3ـی كانوونی دووەم؛ 4ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات." وەزیری پەروەردە بەڕووداوی راگەیاندووە.
 
لەبارەی ئاماری قوتابیان، وەزیری پەروەردە گوتی: "ئەم ساڵ ملیۆنێك و 965 هەزار قوتابی لە قوتابخانە تایبەتی و حكومیەكان دەخوێنن.
 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن