راچڵەكین-
ئەو پیاوەی كە شەوی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە لەقەزای كەلار لەلایەن ژنەكەیەوە ئەندامی نێرینەی بەتەواوی لێكرایەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێر جێنسی كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری راچڵەكین، ئەو پیاوە كە لە چلەكانی تەمەنیدایە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە لەشاری سلێمانی، دوو نەشتەگەری بۆ ئەنجامدراوە، لەئێستاشدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێسنی ( سووتاوی) كراوە بۆ ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەكی پێویستی تر.
پێشتریش سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندبوو، ئەو ژنەی ئەو كارەی بەرامبەر هاوسەرەكەی ئەنجامداوە، دەستگیركراوە.