بارانبارین تاكەی بەردەوام دەبێت؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان، لەناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵات و سنووری باڵەكایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەروەها ئەگەری كەمێك بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری رۆژهەڵات هەیە,  شایانی باسە كاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەكاندا.
 
پلەكانی گەرما  بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە  (4 – 6) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ سێ شەممە 9ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی زوو لەناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات  كاریگەری زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران  پاشان بۆ كاتەكانی نیوەرۆ كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەكانی گەرمیان و پاریزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەكایەتی وە هه روەها پارێزگای هەولێر.

ئەگەری بروسكە هەیە لەناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای كەركوك. هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەكان هەیە. پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ كاتەكانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بۆ رۆژ چوارشەممە بەردەوامی دەبێت. 
 
پلەكانی گەرما نزم بوونەوەیەكی كەم  بە ( 1- 2 ) پلە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 12  پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن