پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێل بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان دەستپێدەكات

کوردستان

12/12/2025     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین-

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێل بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات.

بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكردووەتەوە:" لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/١٢/١٤ پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێل بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان دەستپێدەكات."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، هەرشۆفێرێك خوازیاری تۆماركردنی ماتۆڕسكێلەكەیەتی دەتوانێت سەردانیان بكات بۆ تۆماكردنی ماتۆڕسكیلەكەیی و پێدانی تابلۆ پێی.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن