دەروازەیەكی سنووری لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی سووریا دەكرێتەوە

جیهان

12/12/2025     ژمارەی بینراو 351

راچڵەكین -

ئیداەی خۆسەر و حكومەتی سووریا رێككەوتن لەسەر كردنەوەی دەروازەیەكی سنووری لەنێوان ناوچەكانی هەردوولا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025، دەروازەی غانم ئەلعەلی كە دەكەوێتە گوندەوارەكانی پارێزگای رەققە، لەنێوان ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی سووریا كرایەوەو بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان هەردوولا.

كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە كە لەماوەكانی رابردوودا چەندین جار بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان و بارهەڵگرەكاندا دادەخرا، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی كاتیی سووریا دێت بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان هەردوولا و ئاسانكاریی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لەنێوان هەردوو ناوچەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن