ئێران دەستبەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا دەگرێت

جیهان

12/12/2025     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین - 

هێزەكانی ئێران لە دەریای عومان دەستبەسەر كەشتییەكدا دەگرن كە بڕێكی زۆر نەوتی قاچاخی باركردبوو.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025، هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی ئەو وڵاتە، كەشتییەكیان لە دەریای عومان بەدیكرد كە گومانی لێدەكرا نەوتی قاچاخی باركردبێت، دوای رێگریكردن لە كەشتییەكە، دەركەوت كە بڕی شەش ملیۆن لیتر نەوتی خاوی بەشێوەیەكی نایاسایی باركردووە و بەنیاز بووە بەقاچاخ رەوانەی ناوچەیەكی دیەی بكات.

هێزی دەریاوانی ئێران، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكە، بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی خاوەنی كەشتییەكە و ئەوانەی لەپشت بەقاچاخبردنی نەوتەكە بوون، تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە كەشتییەكە رەوانەی بەندەرێكی باشووری رۆژئاوای ئێران كراوە بەمەبەستی داگرتنی بارە نەوتە قاچاخەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن