تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا

کوردستان

13/12/2025     ژمارەی بینراو 238

راچڵەکین- 

بەهۆی لێچوونی غازەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و کەسێک بریندارە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی ئاوبارەی سلێمانی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی غازەوە روویدا و دەوترێت کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە بریندارە.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، ئەو ماڵەی رووداوەکە تیایدا روویداوە دوو هاوسەری تێدا دەژی و لەکاتی رووداوەکەدا تەنها پیاوەکە لە ماڵەوە بووە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن