راچڵەکین-
لە سەری ساڵی ئایندەوە سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و تیایدا رێگە بە هاوردەکردنی هەندێک ئۆتۆمبێل نادرێت.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی
عێراق رایگەیاند: سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و بەگوێرەی
ئەم سیستمە نوێیە رێگری دەکرێت لە هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلی نوقم بوو و خراپبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سیستمە نوێیە لە
سەری ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت و تیایدا سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکرن و
پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێتەوە، هەروەها بازرگانانیش لەوبارەیەوە
ئاگادارکراونەتەوە.
روونیشیکردەوە: هاوکات روسوماتە
گومرگییەکان بە رێژەی زیاتر لە %15 بەرز دەکرێنەوە لەپێناو کەمکردنەوەی خواسری هەڕەمەکی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.