کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی  و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی بچڕ بچڕی بەردەوام تاوەکو ئێوارە، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم.
شایەنی باسە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە رێژەی باران بارینی ئەمساڵ، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی 272 ملم باران باریوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن