راچڵەکین-
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا.
هاوکات میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە: ئامانجی سەردانەکەی سکرتێری
گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداریکردنە لە مەراسیمی کۆتایی هاتنی نوێنەرایەتیی
هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کە لە ساڵی 2003 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی
ئاسایش دامەزرا.